ئاگادارییەک لە پڕۆژەی نوێی تێرمیناڵی شارەزور

ئاگاداری سەرجەم ئارەزومەندان دەکەین کە پڕۆژەی تێرمیناڵی شارەزور کە پڕۆژەیەکی مۆدێرنە لە ناوچەکەدا و ڕۆژانە نزیکەی ٧٠٠٠ هاوڵاتی لە ڕێگەی تێرمیناڵی شارەزور گەشت دەکەن ، ئەم شوێنانەی هەیە بۆ بەکرێدان:

  

١-هۆتێلی تێرمیناڵی شارەزور: کە لە سەر ڕوبەری ٦٣٠م٢ بنیات نراوە لە دوو نهۆم پێکهاتووە ٣٦ ژوری یەک نەفەری و دوو نەفەری لە خۆدەگرێت.

٢-ڕێستۆرانتی تێرمیناڵی شارەزور: کە لەسەر ڕوبەری ٢٥٠م٢ بنیات نراوە لە نهۆمی دووەمی بینای نوێی تێرمیناڵی شارەزوردایە.

٣-غەسلی تێرمیناڵی شارەزور: ڕوبەرەکەی ٦٠٠م٢ دەبێت و کەوتۆتە سەرشەقامی سەرەکی و سێ لای کراوەیە، کە دەتوانێت سودمەندبێت لە نزیکەی ١١٥٠ ئوتومبێل کە لە تێرمیناڵی شارەزوردان و تۆمارن لە هێڵەکان .

٤-کافتریای تێرمیناڵی شارەزور: ئەم کافتریایە دەکەوێتە ناو گۆڕەپانی تێرمیناڵی شارەزور و بە شێوەیەکی سەردەمیانە بنیات نراوە لە سەر ڕوبەری ٣٢م٢  و لە دوو نهۆم پێک هاتووە.

٥-دوکانەکان: کە دەکەونە ناو بینای نوێی تێرمیناڵی شارەزور لە نهۆمی زەمینیدان:

ا-دوکانی ژمارە ١: لە ناو هۆڵی چاوەڕوانی بینای نوێی تێرمیناڵی شارەزوردایە ولە سەر ڕوبەری ٦٠م٢ بنیات نراوە

٢-دوکانی ژمارە٢: لە ناو هۆڵی چاوەڕوانی بینای نویی تێرمیناڵی شارەزوردایە و لە سەر ڕوبەری ٣٠م٢ بنیات نراوە

 

*تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر و چۆنێتی و مەرجی بەکرێدانی ئە شوێنانەی ئاماژەی پێکراوە دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن

تێرمیناڵی شارەزور –شەقامی ٢٤(بابان)-سلێمانی

ژ.مۆبایل: ٠٧٥٠١٢٥٦٧٨٧    

ژمارەی تەلەفون: ٣٢٦٠١٣٠(٠٥٣)

ژمارەی تەلەفون:٣٢٦٠١٤٠(٠٥٣)

Content