جۆری B
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێسته فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراق ڕای گه‌یاند نزیكه‌ی 50 په‌نابه‌ری عێراقی كه زۆربه‌یان كورد بوون ڕه‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا كراونه‌ته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه په‌نابه‌رانی عێراقی به‌تایبه‌تی كورد له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه ده‌نێردێنه‌وه. به‌پێی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراق له سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ئه‌مساڵیش نزیكه‌ی 25 په‌نابه‌ری عێراقی كه زۆربه‌یان كورد بوون له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه له به‌ریتانیاوه ڕه‌وانه كرانه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی ڕابردووش ده‌یانی تر كه زۆربه‌یان كورد بوون هه‌رله ڕێی هه‌مان فڕۆكه‌خانه‌وه نێردراونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی عێراقی عه‌لی دۆجی ڕۆژی یه‌كشه‌م ڕای گه‌یاند كه "به‌پێی ئاماره‌كان زۆرینه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له سه‌رتاسه‌ری دنیا به زۆره‌ملێ ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كیرَنه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌ترسیش له‌سه‌ر ژیانیان هه‌بێت جا كورد بن یان عه‌ره‌ب، سوننه یان شیعه" [1]
ناردنه‌وه‌ی زۆه‌ملێی په‌نابه‌رانی كورد له ئه‌وروپا و ئوسترالیاوه له‌لایه‌ن كوردانی هه‌نده‌ران ڕه‌خنه‌ی توندی لێ گیراوه و چه‌ندان خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. له 16 و 17ی نیسانی ئه‌مساڵ ده‌یان كوردی دانیشتووی وڵاتی سویسڕا كه‌مپه‌ینێكیان به‌ڕێوه برد بۆئه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌نه سه‌ر ئه‌و وڵاتانه تا په‌نابه‌رانی كورد به زۆر نه‌نێرنه‌وه بۆ عێراق.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته ئاماده نه‌بووه ئه‌و په‌نابه‌رانه له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ربگرێته‌وه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه، بۆیه ئه‌و وڵاتانه له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه ده‌یاننێرنه‌وه.
له ماوه‌ی مانگێكیدا 700 كورد ده‌نێردرێنه‌وه
به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق ئامانج عه‌بدوڵا ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه ڕای گه‌یاند كه 700 په‌نابه‌ری تری كورد له‌ماوه‌ی مانگێكدا له وڵاته‌كانی به‌ریتانیا، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج و سوێد ڕه‌وانه‌ی