گواستنه‌وه

تێرمیناڵی شارەزوور

تێرمیناڵی شارەزوور یەکێکە لە پڕۆژە شارستانیەکانی گروپی السرد ، پرۆژەیەکی بەرێوەبەرایەتی\

 وەبەرهێنانی سلێمانیەو مۆڵەتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەیە ،پرۆژەیەکە لەناوچەکەدا لە

هەموو ڕویەکەوە کەم وێنەیە  ، لە بەرواری 20/5/2010 بە فەرمی کراوەتەوە لە سەر ڕوبەری ١٠ دۆنم 

زەوی بنیات نراوە و لە ئێستاشدا کاری فراوانکردنی بۆ دەکرێت، تیرمیناڵی شارەزوور کاری گواستنەوەی 

هاوڵاتیان دەکات لە سلێمانیەوە بۆ دەڤەری  شارەزوورو گەرمیان هەموو شوێنەکان هێڵی پاص و تەکسی بۆ

دابینکراوە، ڕۆژانە نزیکەی (٧٠٠٠)حەوت هەزار گەشتیار لە ڕێگەی تێرمیناڵی شارەزوورەوە گەشت دەکەن


Content