پرۆفایلی كۆمپانیا
گروپی السرد
یەکێکە لە
کۆمپانیا گەورەکان لە کوردستان و عێراق کە لە حەوت بواری جیاجیادا کاردەکات خاوەنی
ناو ناوبانگێکی گەورەیە،یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە خاوەنی پڕۆژەیکێبڵی تیشکی
(فایبەر ئۆپتیک) و (LTE)
یە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەزموونێکی لە مێژینەی هەیە لەم بوارەی(گەیاندن)
دا.گروپی السرد لەبەرواری ١٦/ ٧/ ٢٠٠٠ بە فەرمی دامەزراوەو ئۆفیسی
سەرەکی لە شاری سلێمانیەو بۆ
(بریکارنامەی بازرگانی و بازرگانی گشتی و گەیاندن و وەبەرهێنانی پیشەسازی و
کشتوکاڵی و گەشتیاری و خانوبەرە/سنوردار) .
سەرەتای کارەکانی تەنها
بازرگانی و بریکارێتی بازرگانی بووە لە بواری کەلوپەلی کارەبایی ناو ماڵ
.بریکارێتی (MIDEA و KONKA)ی صینی وەرگرتوە لە ئاستی
هەرێمی کوردستانوعێراقدا
لە بەرواری٦/ ٧/ ٢٠٠٠ بە بریاری ژمار(3299/001100B)لە لایەن ئەنجومەنی صینی بۆ گەشەپێدانی
بازرگانی نێودەوڵەتی بروانامەی چالاکیکردنی بازرگانی نێودەولەتیبەدەستهێناوە ,ئۆفیسی
لەم شـارانەی عێراقدا هەیە (بغداد – سلێمانی – هەولێر –
کەرکوک- مووسڵ – بصرە) وە ئۆفیسی لەم
ووڵاتانە هەیە (دوبەی – تـاران) . گــرنگــی دان بە
ئاوەدانکردنەوەو پرۆژەکانی گەشت
و گوزارو وەبەرهێنان لە کوردستان و عێراقدا، کە
بریتین لە جەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و گــەیاندنی مۆدێرن لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشــتی.
پرۆژەکانی گروپی
السرد :-
١- گەلەری رەندی
بازرگانی کە بازارێکی مۆدێرنی گەورەیە لە
ناو شاری سلێمانی.
٢- تێرميناڵى شارەزور: تێرميناڵى
گەورەی گواستنەوەی نەفەراتە و کەوتۆتە ناو شاری سلێمانییەوە و لەسەر ڕوبەری ١٨
دۆنم زەوی دروست کراوە.
٣- پرۆژەی فایبەر ئۆبتیک: (ڕاکێشانی کێبلی تیشکی)و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت و دەنگ و ڕەنگ ،کە
هەرێمی کوردستان بەستوەتەوە بە جیهانی دەرەوە.
٤- پرۆژەی
(کۆمپانیای تیشک نێت) بۆ خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بە سیستەمی( (WIMAX بەهەمان
شێوە سیستەمی (LTE)خزمەتگوزاری
ئەنتەرنێت کار پێ ئەکات.
٥- ئوتێلی
گەشتیاری هەواری خەونەکان لە دوکان.
٦- پرۆژەی گەشت و
گوزاری احمد ئاوا.
گروپی السرد لە
گەشەسەندن و بەرەوپێش چوون دایە لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆڵێکی کاریگەری
هەیە لە بەرەوپێش بردنی ئابوری ووڵات.